٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جەمیل چیچەك: داوای هەڵوەشاندەوەی حەسانەی وەزیرەكانمان پێ نەگەیشتووە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/  سەرۆكی پەرلمانی توركیا جەمیل چیچەك دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكۆماری  ئەو وڵاتەدا وەڵامی پرسی رۆژنامەنووسانی دایەوە و دەنگۆی ئامادەكاری پەرلەمان بۆ هەڵوەشاندنەوەی مافی حەسانەی چوار وەزیری كابینەی حكوومەتی توركیای رەتكردەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی رۆتا خەبەر بڵاویكردەوە كە سەرۆكی پەرلەمانی توركیا جەمیل چیچەك رایگەیاند كە چەند كەناڵێكی راگەیاندن دەنگۆی ئەوەیان بڵاوكردووەتەوە كە گوایا پەرلەمان دەستی بە ئامادەكاری بۆ هەڵوەشاندەوەی مافی حەسانەی ئەو چوار وەزیرە كردووە كە ناویان تێوەگڵاوی ئۆپەراسیۆنی گەندەڵی بووە.

جەمیل چیچەك جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە پەرلەمان هیچ جۆرە ئامادەكارییەكی لەو بارەیەوە نییە و تا ئێستە هیچ لایەنێكی پەیوەندیداریش بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەسانەی ئەو چوار وەزیری داوكاری ئاراستەی پەرلەمانی توركیا نەكردووە.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە رۆژی چوار شەممە پۆلیسی ئەستەنبۆڵ لە دژی گەندەڵی و بەرتیل دەستی بە ئۆپەراسیۆنێك كردبوو و بە هۆی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە چەند بەرپرسی ئاكەپە و كاربەدەستی دیكەی حكوومەت دەستگیر كران و لە نێو دەستگیركراوەكانیشدا كوڕی چوار وەزیری حكوومەت هەیە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار