لە موسڵ ئەفسەرێکی کورد کوژرا

موسڵ- تایبەت بەKDP.info/ رۆژی هەینی لە پارێزگای موسڵ ئەفسەرێکی کورد بە دەمانچەی بێدەنگ لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژرا.
سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند: رۆژی هەینی لە پارێزگای موسڵ ئەفسەرێکی کورد بەناوی جوتیار سەلیم ئەسکەندەر لە گەڕەکی فەیسەلییە لە بەرانبەر بەرێوبەرایەتی ھاتوچۆ لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو بە دەمانچەی بێدەنگ کوژرا و دوو کەسی دیکەش لە هەمان رووداودا برینداربوون.
سەعید مەموزینی گوتیشی: دوای رووداوەکە ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنەکە و تەرمی ئەفسەرەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری کراو بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانە کران بەمەبەستی چارەسەر.




