لەهێرشێكی تیرۆریستی سێ هاوڵاتی عەرەب لەمەخموور دەكوژرێن

مەخموور - KDP.info/ سەر لەئێوارەی دوێنێ لەهێرشێكی تیرۆریستی چەند هاوڵاتییەكی بەرەگەز عەرەب لەسنووری قەزای مەخموور دەكوژرێن و دواتر تەرمەكانیان رەوانەی نەخۆشخانەی مەخمور دەكرێن، بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی دەنگی مەخموور 3هاوڵاتی عەرەب لەلایەن تیرۆریستانەوە رۆژی هەینیلەمەخموور تیرۆركراون، دوای ئەوەی لەسەر رێگای (مەخموور-گەیارە) كە نزیكە پێنج كم لە شاری مەخموور دوورە چەند تیرۆریستێك هێرش دەكەنە سەر ئۆتۆمبێلێك كە سەرنشینەكان عەرەب بوونەو لەئەنجامدا شەڕ لەنێوانیان روو دەدات و سێ كەس لە سەرنشینەكانی ناو ئۆتۆمبێلەكە دەكوژرێن.
جێگەی باسە لەرۆژی ١٥ی ئەم مانگە بەمانێشتی (تیرۆریستان دزەدەكەن بۆ ناو سنووری قەزای مەخموور) رۆژنامەی دەنگی مەخموور راپۆرتێكی لەبارەی هاتنەناوەی تیرۆریستان بۆ ناو سنووری قەزای مەخموور ئاماژەمان بەوەكردبوو كە ژمارەیەكی زۆر لە تیرۆریستان روویان كردۆتە ناوچەكەو تائێستا چەند سەربازێكی بەرەگەز عەرەب كوشتووە، بەتایبەت ئەوكەسانەی كە ناسراون بە (عەرەبی پێشمەرگە)، هەروەك لەراپۆرتەكەی دەنگی مەخموور ئاماژەمان بەوەكردووە كە دانیشتووانی ناوچەكە داواكارن هێزی زیاتر رەوانەی ناوچەكە بكرێت و رێگە لەهاتنی تیرۆریستان بگرن بۆ سنووری قەزای مەخموور.
جێگەی باسە قەزای مەخموور ٥٥ كم لەشاری هەولێر دوورەو پێكدێت لە سێ ناحیە (گوێرو كەندێناوەو باقرت)و دانیشتووانەكەی پێكدێت لە كوردو عەرەب.




