لە عێراق بە تۆمەتی تیرۆر 7 كەس لە سێدار دران

بەغدا - KDP.info/ وەزارەتی دادی عێراق جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانی 7 كەسی راگەیاند كە بەپێی مادەی چواری تیرۆر تاوانبار كراون.
وەزیری دادی عێراق حەسەن ئەلشمەری لە بەیاننامەیەكدا دووپاتی كردەوە كە بڕیارەكەی دادگا لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا جێبەجێ كراوە، ئەویش پاش ئەوەی حوكمەكە پلەی بنبڕی وەرگرتووە و سەرجەم تاوانباركراوانیش عێراقین.
لە بەیاننامەكەی وەزیری داددا هاتووە، وەزارەتی داد سزای لەسێدارەدانی حەوت كەسی جێبەجێ كردوە كە بەپێی مادەی چواری تیرۆر تاوانبار كراون، ئەویش پاش ئەوەی بڕیارەكە پلەی بنڕی وەرگرتوە و سەرۆكایەتیی كۆماریش پەسەندی كردوە.
جێی باسە چەندین جار ئەمەریكا و نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لە حكوومەتی عێراق كردووە كە سزای لە سێدارەكان رابگرێت و رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەكان بگرێت.




