٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە باشوری سودان شەڕوپێكدادان وتوندوتیژی بەردەوامە و ئەمەریكاش نیگەرانە

سەرچاوە: KDP.info

سودان - KDP.info/ باراك ئۆباما سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا داوای لە هەردوولایەنی بەشداری شەڕوپێكدادان و توندوتیژیەكانی باشووری سودان كرد كۆتای بە شەڕوپێكدادان بهێنن و ئاسایش و سەقامگیری بۆ وڵات بگێڕنەوە و كاربۆ ئاشتەوای نیشتیمانی بكەن، هاوكات سەرۆكی ئەمەریكا هۆشداری ئەوەشیدا كە باشوری سودان لەسەر لێواری جەنگی ناوخۆیدایە.

هاوكات نەتەوەیەكگرتوەكان ئەوەی راگەیاند لە ئەنجامی هێرشی چەكداری بۆسەر بارەگایەكیان لە باشوری سودان سێ سەربازی هێزەكانی ئاشتی پارێزكوژراون. جێگای ئاماژە بۆكردنە نەتەوەیەكگرتوەكان پێشتر ئەوەی راگەیاندبوو لە ئەنجامی شەڕوپێكدادان و توندوتیژی چەند رۆژی رابردوو لە جوبای پایتەخت 500 كەس كوژران و 800 كەسی دیكەش برینداربوون.

جێگای ئاماژە بۆكردنە دوای هەوڵێكی كودەتا بەسەر حكومەتی باشوری سودان و شكست پێهێنانی ئەو هەوڵە شەڕوپێكدادان و توندوتیژی رویدا، لەوچوارچێوەیەشدا سلفا كیر سەرۆكی باشوری سودان ریاك مشاری جێگری پێشوی بەوە تۆمەتباركرد كە لەپشت ئەو كودەتایەوە بووە. هەروەها بان كی مون سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان ئەوەی راگەیاند پێویستە لە رێگای دانوستانەوە كێشەكان چارەسەر بكرێت.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار