چوار وەزیری حكوومەتی ئاكپارتی دەستیان لەكار كێشایەوە

توركیا -- KDP.info/ بە هۆكاری تێوەگلانی كوڕ و خزم و كەسانیان لە دۆسیەی گەندەڵیكردن، 4وەزیری حكوومەتی ئاكپارتی بە سەرۆكایەتی رەجەب تەیب ئاردۆغان، دەست لە كاركێشانەوەی خۆیان پێشكەشكردووە و بەڕێوەبەری شاری ئیستانبۆڵیش لەسەر كارەكەی لادرا.
وەك میدیا ناوخۆیەكانی توركیا دەربارەی ئەم پرسە ئاماژەیان پێكردووە كە هەر یەك لە وەزیرانی ناوخۆ و ئابوری و ژینگە دەست لە كاركێشانەوەی خۆیان پێشكەش بە سەرۆكوەزیرانی توركیا ئاردۆغان كردووە. هاوكات وەك میدیا ناوخۆیانەی توركیا ئاماژەیان پێكردووە، دەست لەكاركێشانەوەی ئەو چوار وەزیری حكوومەتەكەی ئاكپارتی تاوەكو ئێستا لە لایەن ئاردۆغانەوە پەسەند نەكراون.
لە لایەكی دیكەشەوە بەڕێوەبەری ئاسایشی شاری ئەستەنبۆڵ لە سەر كارلادرا، لەو روەشەوە چاودێران هۆكاری لە سەر كاردانی حسێن چاپكین بەڕێوەبەری ئاسایشی ئیستانبۆڵ، بۆ ناكۆكی نێوان پارتی دەسەڵاتدار و بزوتنەوەی فەتحولا گولەن دەگەڕێتەوە.




