له‌قه‌زای خوورماتوو، 6 كه‌س شه‌هید بوون و 24 ی تریش برینداربوون

دووزخورماتوو – تایبەت بە KDP.info / سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 20-12، له‌گۆڕه‌پانی كڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵان له‌قه‌زای خوورماتوو، شه‌ش كه‌س شه‌هید بوون و 24 ی تریش برینداربوون، له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌گۆڕستانی ناحییه‌ی یه‌نگیجه‌ی سه‌ربه‌قه‌زای خورماتوو بۆمبێك ته‌قییه‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه دووكه‌س برینداربوون . سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی خورماتوو به KDP.infoی راگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ دوو بۆمبی چێنراو كه له گۆڕه‌پانی كڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵان له‌قه‌زای خوورماتوو دانرابوون ته‌قیه‌وه. گوتیشی: دوایین ئاماری ئه‌و ته‌قینه‌وانه گه‌شتووه‌ته شه‌ش شه‌هید و 24 بریندار. هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: سەرەتا بۆمبێکی دەنگی تەقێنراوەتەوە، دواتر بۆمبێکی چێنراو تەقیوەتەوە، لە ئەنجامدا شه‌ش كه‌س شه‌هید بوون و 24 ی تریش برینداربوون هاوکات هەمان سەرچاوەی ئاسایش ئەوەشیبە KDP.infoڕاگەیاند: کاتژمێر 11 ی پێش نیوه‌ڕۆی هەینی له گۆڕستانی ناحییه‌ی یه‌نگیجه‌ی سه‌ربه‌قه‌زای خورماتوو، له‌كاتی سه‌ردانی هاووڵاتیان بۆگۆڕستانه‌كه بۆمبێك ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه دوو كه‌س برینداربوون كه یه‌كێكیان پۆلیسه و ئه‌وی تریان هاووڵاتییه‌كی مه‌ده‌نییه.




