پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی كارەساتەكەی گەلیی زاخۆ

بەناوی خوای بەخشنده و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 18ـی 12ـی 2013 لە ئەنجامی ڕووداوێكی دڵتەزێنی هاتوچۆ و ئاگركەوتنەوە لەسەر ڕێگەی زاخۆ، دهۆك ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.
پڕبەدڵ سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەم كارەساتە دەكەم و هیوای چاكبوونەوەش بۆ بریندارانی ئەم ڕووداوە دەخوازم. خەڵكی خەباتگێڕ و سەربەرزی زاخۆ ڕۆڵێكی باڵایان لە شۆڕش و قوربانیدان بۆ گەلی كورددا هەبووە. جێگەی داخە ساڵانە ڕووداوی لەم چەشنە دەبێتە هۆی ئازاردانی خەڵكی قارەمان و شەهیدپەروەری دەڤەری زاخۆ. پێویستە دامودەزگە پەیوەندیدارەكان هەموو هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ ئەوەی كارەساتی دڵتەزێنی گەلیی زاخۆ چیدی دووبارە نەبێتەوە.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
20ـی 12ـی 2013




