حکوومەتی بەریتانیا پشتگیریی رۆژی ئەنفاڵ بۆ دانپێدانان بە مه‌ینه‌تییه‌کانی گه‌لی کورد دەکات

لەندەن – KDP.info / وەزیرێکی بەریتانیا رایگەیاند : حکوومەتی بەریتانیا ساڵی داهاتوو لە گەڵ گەلی کوردستان بەشداری یاده‌وه‌ری رۆژی ئەنفال ده‌کات، وەك هێمایه‌ك بۆ کارکردنی زیاتر بۆ دانپێدانان بە مه‌ینه‌تییه‌کانی کوردی عێراق که دووچاری هەڵمەتەکانی جینۆساید بوونه‌تەوه لە لایەن رژێمی سەدام حوسێن.
هیو ڕۆبه‌ڕتسن وەزیری کاروباری دەرەوە بۆ رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و کۆمنوێڵس لە نامەیەکدا کە بۆ نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیای ناردووە ده‌ڵێت: "ئه‌و تاوانانه به ڕوونی تاوانی ترسناك بوون که پێویسته بەتوندترین شێوە ئیدانە بکرێن".
ڕۆبەرتسن وه‌ك وه‌زیرێکی به‌رپرسیاری ئه‌و ناوچه‌یه لەجیاتی سەرۆك وەزیرانی وڵاته‌که‌ی وەڵامی ئه‌و 182 نامه‌یه‌ی دایه‌وه که له لایه‌ن ره‌وه‌ندی کوردییە‌وه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه پێشکه‌شی ده‌یڤد کامیرۆن کرابوون. هەر نامەیەك نوێنەرایەتی 1000کەسی دەکرد له قوربانیانی ئه‌نفالی ساڵی 1988. له نامەکاندا داوا لە سەرۆك وەزیران دێڤید کامیرۆن کرا کە حکوومەته‌که‌ی هەمان رێگه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته بگرێته به‌ر کە بەکۆی دەنگ جینۆسایدی کوردیان لە دانیشتنێکی پەرلەمانی بەریتانیا لە 28ی شوباتی ئه‌مساڵ به فه‌رمی ناساند. تا ئێستە حکوومەتی بەریتانیا ئاماده نییه وه‌ك په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یان جینۆساید به فه‌رمی بناسێنێت، چونکه ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌وه پرسێکه ده‌بێت لایه‌نێکی یاسایی نێوده‌وله‌تی بڕیاری له‌سه‌ر بدات، ئاخۆ ئەمەی دژی کورد کراوە جینۆسایده یاخود نا.
هیو ڕۆبه‌رتسن، ئه‌لیسته‌ر بێرت وه‌زیری پێشووی کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌رپرسی کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له پارتی کرێکاران ئه‌وه‌یان قه‌بوڵ کردووه، کە تاوانی ترسناكی به کۆمه‌ڵکوژی دژ بە کورد ئه‌نجامدراوه و به دوای رێگه چاره‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه بناسێنن.
هیو ڕۆبەرتسن گوتی:" له‌و بڕوایه‌دام که گرنگە کاری زیاتر بکه‌ین بۆ ناساندنی نەهامەتییه‌کانی گه‌لی کورد. لەبەر ئەوەش ئێمه هاوکاری حکوومه‌ته‌که‌مان نیشان ده‌ده‌ین بۆ رۆژی یاده‌وه‌ری ئه‌نفال له ساڵی داهاتوودا که له لایه‌ن حکوومه‌ت و نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت."
ئه‌و نامه‌یه ئاڕاسته‌ی خاتوو به‌یان سامی عبدالرحمان نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا کراوه. پێشووتریش نامه‌یه‌کی هاوشێوه له لایه‌ن ئه‌لیسته‌ر بێرت وه‌زیری پێشووی کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئاڕاسته‌ی ناوبراو کرابوو.
نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا له وه‌ڵامی ئه‌و نامه‌یه‌دا گوتی: " ئاوڕدانه‌وه و به‌هه‌ند هه‌ڵگرتن کاری گرنگن، ئه‌و ئاوڕدانه‌وه‌ی حکوومه‌تی به‌ریتانیاش که ساڵی داهاتوو به فه‌رمی ئاماده‌ی ساڵڕۆژی یاده‌وه‌ری ئه‌نفال ده‌بێت به‌رز ده‌نرخێنین. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی حکوومه‌تی به‌ریتانیا وه‌ڵامی داواکارییه بنچینه‌ییه‌که‌ی 182 نامه‌که ناداته‌وه که ئه‌مساڵ گه‌یاندرا باره‌گای حکوومه‌تی به‌ریتانیا که تیایدا له‌و حکومه‌ته داواکرابوو که به‌فه‌رمی تاوانه‌کانی رژێمی سه‌دام دژ به گه‌لی کورد وه‌ك تاوانی جینۆساید بناسێنێت."
هه‌روه‌ها گوتی:" نامه‌کانمان جگه له تاوانه‌کانی ئه‌نفال ئاماژه‌ی به تاوانی بۆمببارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌ش دابوو به چه‌کی کیمیاوی و بێ سەروشوێن کردنی 8000بارزانی و کوشتنی کوردە فەیلیەکان . بۆیە ئێمە بەردەوام دەبین له گفتوگۆکردن لەگەڵ حکوومەتی بەریتانیا و کەمپین کردن بۆ ناساندنی ته‌واوی تاوانه‌کان. له هه‌مانکاتیشدا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین که به‌شداری حکوومه‌تی به‌ریتانیا له ساڵڕۆژی ئه‌نفال له ساڵی داهاتوودا یاریده‌ده‌ر بێت بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری خه‌ڵك ده‌رباره‌ی نه‌هامه‌تییه‌کانی قوربانیانی تاوانه‌کان و که‌س و کاره‌کانیان."
182نامەکه له میانه‌ی ڕێپیوانێکی جه‌ماوه‌ری که له ڕۆژی 14 نیسانی 2013 که ڕۆژی فه‌رمی ساڵیادی ئه‌نفاله له گۆڕه‌پانی تڕافلگار له سه‌نته‌ری له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو و لەلایەن شایەتحاڵ و رزگاربووان و پشتیوانان و دۆستانی کوردستان کە لە بەریتانیا دەژین واژووکران.
هەر نامەیەك له‌و 182 نامه‌یه ئاماژەیە بۆ هەزار کەس لە قوربانیانی هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفالی به‌دناو کە لەلایەن رژێمی سەدام حوسێن لە نێوان ساڵانی 1987و 1988ئه‌نجامدران. ئه‌و نامانه له لایه‌ن گرووپێك له رزگاربووان و مناڵان و پەرلەمانتارانی بەریتانیا و نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا گه‌یاندرا نووسینگەی سەرۆك وەزیران لە داونینگ ستریت.




