وەزارەتی دارایی: لەمڕۆوە ھەموو پێشینەکان رادەگیرێن تەنھا پیشینەی ھاوسەر گیری نەبێت

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لەمڕۆوە ھەموو پێشینەکان راگیران، تەنھا پێشینە ھاوسەرگیری نەبێت.
دلێر تارق وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: بەھۆی تەسفەیەی حیساباتی کۆتایی ساڵ ئەمڕۆ ھەموو پێشینەکان جگە لەپێشینەی ھاوسەرگیری راگیران و تاوەکو بودجەی ساڵی داھاتوو پەسەند نەکرێت دەست پێناکەنەوە.
دلێر تارق گوتیشی: نەک تەنھا لەکوردستان لەعێراقیش بەھۆی حیساباتی کۆتایی ساڵ ھەموو خرجیەکان رادەگیرێن بۆ تەسفیەیی حیسابات کە لەبەغدا لە20ئەم مانگەوە راگیراوە، بەڵام لەھەرێمی کوردستان لە مڕۆوە راگیراوە کە ئەمەش زۆر ئاساییە.
سەبارەت بە رەخنەی ھەندێک لەپەرلەمانتاران لەبارەی راگرتنی پێشینەکان تارق گوتی: راگرتنی پێشینەکان بەپێی یاسا بووە و پەرلەمانتاران باش دەزانن، چونکە رەنگە لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داھاتوو گۆرانکاری روبدات ،بۆیە ناکرێت بەردەوام بێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ھەموو خەرجیاتەکان لە حیساباتی خیتامی ئاشکرا دەبێت.




