٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رونکردنەوەیەک لەوەزارەتی ئەوقاف سەبارەت بەپشکنینی چەند مزگەوتێکی سلێمانی لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وەزاەرتی ئەوقاف کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەک سەبارەت بە پشکنینی چەند مزگەوتێکی سلێمانی  لەشەوی رابردوو لەلایەن دەزگا ئەمنیەکان بڵاودەکاتەوە کە کۆپیەکی بۆ kdp.infoنێردراوە وتێدا ھاتووە، سەبارەت بە رووداوی پشکنینی چەند مزگەوتێک لەشاری سلێمانی ڕایدەگەیەنین کەوا وەزارەتی ئەوقاف بەھەموو توانایەک کاردەکات بۆئەوەی مزگەوتەکانی کوردستان بەئارامی لەچوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکان لەخزمەت خەڵکی کوردستاندا بن.

ھەر لە روونکردنەوەکەدا ھاتووە، سەبارەت بەلێکۆڵینەوەو بەدواداچونیش بۆ ھۆکاری ڕۆیشتنی گەنجانی ھەرێم بۆ سوریا ئێستاش لیژنەیەک لەئەنجوومەنی وەزیران پێکھاتووە کەوەزارەتی ناوخۆو وەزارەتی ئەوقاف و سەرۆکایەتی ھەرێم پێکەوە لەم لیژنەیەدا ھەماھەنگی دەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەو ئەو ئیجرائاتەی دەکرێت لەچوارچێوەی ھەماھەنگی ئەم لایەنانەی حکومەتەوە ئەبێ بکرێت ھیوادارین ھەموو لایەک ڕێز لەتایبەتمەندی مزگەوتەکانی کوردستان بگرن و ھەر ئیجرائاتێکی ھاوشێوەی شەوی ڕابردوو ناکرێت دوبارە بێتەوە بەبێ ئاگاداری ئەوقافی ناوچەکە و پێویستیشە بەھەماھەنگی و ئاگاداری دامودەزگاکانی وەزارەتی ئەوقاف بێت.

 لەکۆتای رونکردنەوەکەدا ھاتوو،ھیوادارین ھەموو لایەک پێکەوە ھاوکاربین بۆ پاراستنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و دورخستنەوەی ھەرێمەکەمان لەھەر پشێویەک، بۆ زیاتر دڵنیابوونی دەزگا ئەمنیەکان و خەڵکی کوردستانیش وەزارەتی ئەوقاف لەبەرواری 16-12-2013ڕێنمایی داوەتە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ڕۆیشتنی گەنجان بۆ سوریا بەپێی نوسراوی ھاوپێچ.

هەواڵی پەیوەندیدار