په‌رله‌مانتارێكی پێشووی عێراق ده‌ستگیر ده‌كرێت

به‌غدا- KDP.info/به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ئیداری و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پاره‌ی پاسه‌وانانی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری له ساڵانی 2004 و 2005دا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق مشعان جبوری په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراقی ده‌ستگیر كرد.
ئه‌مڕۆ عه‌مید سه‌عد معن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه مشعان جبوری په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق ده‌ستگیركراوه و به بڕیاری دادگا له بنكه‌یه‌كی پۆلیسی به‌غدا به‌ندكراوه.
پێشتر به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ئیداری و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پاره‌ی پاسه‌وانانی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری له ساڵانی 2004 و 2005دا و دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كی وه‌همی، دادگا بڕیاری 15 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر مشعان جبوریدا سه‌پاند.
له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا زیا مه‌زحی ئه‌لجبوری داواكاری گشتی رایگه‌یاند كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی مشعان جبوری كه له ساڵی 2008دا ده‌ركراوه به‌هۆی به‌شداریكردنی ناوبراوه‌وه بووه له كوشتنی ئه‌ندامانی خێڵی ئه‌لجبور له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا.
جێی باسه له‌لایه‌ن پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه مشعان جبوری داواكراوه و چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر وێنه و ناو و ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ئاراسته‌ی كراوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، تۆمه‌ته‌كه‌شی بریتی بووه له "به‌هه‌ده‌ردانی ماڵی گشتی و سوود وه‌گرتن له پۆسته‌كه‌ی وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی.




