٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمان لەبارەی دواکەوتنی بودجە داوای روونکردنەوە لە حکوومەت دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ بڕیاردەری لیژنەی ئابوری لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد،نوسراوێکمان ئاراستەی حکوومەت کردووە و تێدا داوامان کردووە، ھۆکاری رەوانەکردنی بودجە بۆ پەرلەمان روون بکەنەوە.

مەحما خەلیل بڕیاردەری لیژنەی ئابوری لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: نوسراوێکمان ئاراستەی حکوومەت کردووە کە لەچەند خالێک پێکھاتووە، لەوانەی ھۆکاری دواکەوتنی رەوانەکردنی بودجە بۆ پەرلەمان و کێشەکانی بودجە چارەسەر بکرێت ئەوکات رەوانەی پەرلەمان بکەن و ئەو بودجەی بۆ پروپاگەندەی ھەڵبژاردن بەکار نەھێنرێت.

مەحما خەلیل گوتیشی: بەرپرسیارەتی دواکەوتنی بودجە لە ئەستۆی حکوومەت دایە و بەئەنقەست رەوانەی پەرلەمانی ناکەن بۆ شاردنەوەی کەمکوڕدیەکانیانە .

خەلیل رونیشیکردەوە، پەرلەمان داوای کردووە وه‌ڵامی نامەکەیان بدەنەوە، بۆیە رەنگە لەچەند رۆژی داھاتوو وه‌ڵامی نامەکە بدەنەوە.

بودجەی گشتی ساڵی داھاتووی عێراق برکەی زیاتر لە176تریلیۆن دینارە و لەو برە پارەیەش زیاتر لە18تریلیۆن دینار پشکی ھەرێمی کوردستانە.

هەواڵی پەیوەندیدار