٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەردانی بارزانی بۆ توركیا نیشانەی گۆڕانی هاوسەنگی سیاسی و وزەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌سته‌نبۆل- KDP.info/  نووسەر و لێكۆڵەر فایق بولوت لە بارەی سەردانی سەرۆكوەزیرانی كوردستان بۆ توركیا رایگەیاند كە ئەو سەردانەی نێچیرڤان بارزانی بۆ توركیا نیشانەی گۆڕانی هاوسەنگی سیاسی و وزەیە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

لەو بارەیەوە فایق بولوت لە دیمانەیەكدا لە گەڵ دەنگی ئەمه‌ریكا رایگەیاندووە كە ئەگەر كۆنفرانسی جنێڤ2 سەركەوتوو بێت ئەوا هاوسەنگییە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانێكی یەكجار زۆریان بە سەردا دێت و هەرێمی كوردستان بۆ سەر لە نوێ دامەزراندنەوەی ئەو هاوسەنگییانە فاكتەری یەكەمە.

بولوت ئاماژەی بەوە كردووە كە پەیوەندی نێوان كوردستان و توركیا رۆژ دوای رۆژ بەهێزتر دەبن و ئێسته‌ توركیا و كوردستان سەرقاڵی دانوستانی ستراتیژێكی زۆر گرنگن و ئەگەر بەغدا نەبێـتە ئاستەنگ ئەوا ئەو پەیوەندییانە بە هۆی نەوت و غازەوە دەبنە میحوەری سەرەكی هاوسەنگییە سیاسی و وزەییەكانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هەواڵی پەیوەندیدار