٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئێزیدییەكانی باتمان دەیانەوێ بگەڕینەوە بەڵام رێگەیان پێ نادرێت

سەرچاوە: KDP.info

باتمان-  KDP.info/ هاوكات لە گەڵ دەستپێكردنی قۆناغی چارەسەری و پرۆسەی ئاشتەوایی لە توركیا، پرۆسەی گەڕانەوە بۆ گوندەكانیش دەستی پێكرد و لەو چوارچێوەیەیشدا ئێزیدییەكانی ناوچەی باتمان كە ساڵانی 90 بە هۆی شەڕ و نائارامی و بە بیانووی ئەمنی ناچار كرابوون گوندەكانیان چۆڵ بكەن، دەستیان بە هەوڵدان بۆ گەڕانەوە بە گوند كردووە بەڵام رێگرییان لێدەكرێت.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی بڵاویكردەوە كە لە چوارچێوەی دەستپێكردنی قۆناغی چارەسەری و پرۆسەی گەڕانەوە بۆ گوند بە تایبەتی ئەو گوندانەی كە 30 ساڵی رابردوو بە بیانووی سەربازی چۆڵكرابوون، ئێزیدییەكانی ناوچەی باتمانیش دەستیان بە هەوڵدان بۆ گەڕانەوەی گوند كردووە،  بەڵام خەڵكی ناوچەكە رێگریان لێدەكات.

دانیشتوانە گوندەكانی ناوچەی باتمان دوای چۆڵكردنی گوندی ئێزیدییەكان ئەو گوندانەیان داگیركردووە و ئێستە رێگە بە ئێزیدییەكان نادەن بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان. بۆیە كۆمەڵەی مەزڵوومدەر لەو بارەیەوە دەستی بە سازدانی چالاكی بۆ پشتگیریكردن لە گەڕانەوەی ئێزیدییەكان بۆ گوندەكانی باتمان كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار