٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئیبراھیم برۆ: تائێستا دانوستانەکانمان لە گەڵ پەیەدە ئیجابیە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ سەرۆکی پارتی یەکێتی کورد لەسوریا ئاشکرایکرد، گفتوگۆکانی نێوان ئەنجوومەنی نشتیمانی کورد و ئەنجوومەنی گەلی رۆژ ئاوا پیشوەچوونی باشی بەخۆیەوە بینیەوە و ھیوادارین لەکۆتایی مژەیەکی خۆش بەخەڵکی رۆژ ئاوا بدەین.

ئیبراھیم برۆ سەرۆکی پارتی یەکێتی کورد لەسوریا بەkdp.infoراگەیاند: ماوەی سێ رۆژە ھەردوو ئەنجوومەنی نیشتیمان و گەلی رۆژ ئاوای کوردستان بەردەوامن لە گفتوگۆکردن و لە بارەی ھەموو پرسەکانی گفتوگۆ ده‌کەن و تاوەکو ئێستاش ئەو گفتوگۆیانە دەرئەنجامی باشی ھەبووە.

ئیبراھیم برۆ گوتیشی: ئەمڕۆش گفتوگۆ بەردەوام دەبێت و ھیواداری لە کۆتایی مژەیەکی خۆش بەخەڵکی رۆژ ئاوای کوردستان بدەین و بگەینە رێککەوتنێک لەبەرژوەندی خەڵکی ئێمە دابێت.

برۆ راشیگەیاند: دیار نیدە کەی گفتوگۆکان تەواو دەبێت، چونکە تاوەکو ئێستا نەگیشتوونەتە رێککەوتنێکی کۆتایی، بۆیە بەردەوام دەبێت تاوەکو بتوانن ھەموو کێشەکان یەکلایی بکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار