مالیكى هه‌وڵی تێکدانی یه‌کڕیزیی نه‌یارانی ده‌دات

به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان ئیبراهیم جه‌عفه‌ری پیشنیاری كۆبوونه‌وه‌ی سیاسی داوه‌ته سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رچاوه‌یه‌كیش له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاشکرای کرد نوری مالکی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه.
سەرچاوەیه‌ك له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بە "ئاژانسی ئەخباریە"ی رایگەیاند که نوری مالکی به ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆکی فراکسیۆنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی راگه‌یاندووه ئاماده نییه له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی ئیئتلافی عیراقییه کۆببێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به قسه‌ی ئه‌و عه‌لاوی هیچ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر ئیئتلافه‌که‌ی نه‌ماوه و ناتوانێت هیچ بڕیارێکی سیاسی ده‌ربکات.
گوتیشی، نوری مالکی به‌مه‌به‌ستی وه‌شاندنی گورز له هاوپه‌یمانه‌کانی پشتگیری له‌و جیابوونه‌وانه ده‌کات که له‌ناو ئیئتلافی عیراقییه‌دا رووده‌ده‌ن.
هاوكات حه‌یده‌ر مولا وته‌بێژی لیستی عیراقیه به ئاژانسی ئوری راگه‌یاندووه مالیكی به‌و په‌یامه‌ی دووپارتی كرده‌وه له جێگای ئه‌وه‌ی به دوای چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كاندا بگه‌ڕێت هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌یارانه ده‌كات كه له لیستی عێراقیه یان لیسته‌كانی دیكه جیا ده‌بنه‌وه.
ئه‌و گوتی :" ئه‌وه كێشه‌كانی عێراقی ئالۆزتر كردووه ".
پێشتر، ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاندبوو، ده‌کرێت به‌ناوبژیوانی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆمار هه‌ر یه‌ک له نوری مالکی و ئه‌یاد عه‌لاوی کۆببنه‌وه.




