٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

توركیا هێشتا بۆ رۆژنامەنووسان وڵاتێكی مەترسیدارە

سەرچاوە: KDP.info

نیۆیۆرک -  KDP.info/  كۆمیتەی جیهانی پاراستنی رۆژنامەنووسان راپۆرتی خۆی لە بارەی بارودۆخیرۆژنامەنووسی لە جیهاندا بڵاو كردەوە و رایگەیاند كە توركیا ماوەی دوو ساڵە بۆ رۆژنامەنووسان وڵاتێكی مەترسیدارە.

بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی دیموكرات خەبەر، رێكخراوی جیهانی پاراستنی رۆژنامەنووسان ( سی پی تی) لە راپۆرتەكەی خۆیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە لە ساڵی 2013دا لە سەرانسەری جیهان 52 رۆژنامەنووس لە كاتی راپەراندنی ئەركی خۆیاندا كۆژراون و ساڵی رابردوو لە سەرانسەری جیهان 73 رۆژنامەنووس كوژرابوون.

سی پی تی لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەی خۆیدا باسی ئەوەی كردووە كە ئەمساڵ سوریا یەكەمین وڵاتی مەترسیدار بووە بۆ رۆژنامەنووسان و 21 پەیامنێر لە سوریا كوژراون. پێنج رۆژنامەنووس لە میسر، پێنج لە پاكستان، چوار لە سۆمال، سێ لە عێراق، سێ لە بەرازیل، دوو لە مالی و دوو رۆژنامەنووسی دیكە لە روسیا كوژراون.

لە بەشێكی دیكەی ئەو راپۆرتەدا ئاماژە بەوە كراوە كە دوو ساڵە توركیا یەكەمین وڵاتە كە زۆرترین رۆژنامەنووسی تێیادا گیراوە و دوای توركیا هەر یەك لە ئێران و چین دوو وڵاتی دیكەن كە ژمارەیەكی زۆر رۆژنامەنووس تێیایاندا بەند كراون.

هەواڵی پەیوەندیدار