٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جەمیل چیچەك: پەرلەمان شوێنی چالاكی و مانگرتن نییە

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌نقه‌ره‌-  KDP.info/ سەرۆكی پەرلەمانی توركیا جەمیل چیچەك ناڕەزایەتی خۆی لە بەرانبەر چالاكیمانگرتنی پەرلەمانتارانی هەدەپە لە پەرلەمانی توركیا دەربڕی و رایگەیاند پێویستە لە پەرلەماندا چالاكی لەو جۆرە ساز نەكرێت.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دۆغرۆخەبەر بڵاویكردەوە كە دوای مانگرتنی چوار پەرلەمانتاری هەدەپە بۆ ئیدانەكردنی بڕیاری دادگای باڵای توركیا لە بارەی ئازادكردنی پەرلەمانتارە گیراوەكانی بەدەپەدا، رۆژی سێشەممە لە پەرلەمانی توركیا دەستیان بە مانگرتن كرد و سەرۆكی پەرلەمانی توركیایش لە بەرانبەر ئەو چالاكییەدا ناڕازییە.

سەرۆكی پەرلەمانی توركیا جەمیل چیچەك رایگەیاندووە كە پەرلەمان شوێنی گفتوگۆ و دیالۆگە نه‌ک شوێنی چالاكی و مانگرتن، چونكە ئەگەر پەرلەمان بكرێتە جێگای چالاكی و مانگرتن ئەوا هەموو که‌سێک رووبەرووی مەترسی دەبێتەوە. بۆیە پێویستە پەرلەمانتارانی هەدەپە كۆتایی بەو چالاكییە بهێنن و ناودەنگی پەرلەمان خراپ نەكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار