٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نزیکەی 30ھەزارپەنابەری کورد لەژێر ھەرەشەی بەزۆر ناردنەوەدان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ سەرۆکی فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لە کوردستان ئاشکرایکرد، ساڵی 2013خراپترین ساڵ بووە بۆ پەنابەرانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بەجۆرێک لەئێستادا تەنھا پەنابەرانی کورد نزیکە 30ھەزار پەنابەر لەژێر ھەرشەی بەزۆر دیپۆرت کردنەوە دان.

ئامان عەبدوڵڵا سەرۆکی فیدراسیۆنی سەتاسەری پەنابەرانی عێراق لە کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ساڵی 2013خراپترین ساڵ بووە بۆ پەنابەرانی عێراق بەگشتی وھەرێمی کوردستان بەتایبەتی،چونکە وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامن لەبەزۆر ناردنەوەیان،ئەمەش بەپێی ئەو پرۆتۆکۆڵانەی کە لەنێوان حکومەتی عێراق ووڵاتان ئەوروپا ئیمزاکراون.

ئامانج عەبدولڵا گوتیشی: ئەگەر ئەو رێکەوتنانەی ئیمزاکراون جێبەجێبکرێت بەھەزاران پەنابەر دیپۆرت دەکرێنەوە، چونکە تەنھا پەنابەرانی کورد لەئیستادا نزیکەی 30ھەزار کەسیان لەژێر ھەڕەشەی بەزۆر ناردنەوەدان وپەنابەرانی عێراقیش دوو بەرامبەر ئەو رێژەیەیە.

عەبدوڵڵا گوتیشی:نزیکە چوار ملیۆن پەنابەری عێراقی وزیاتر لەملیۆنێک و200ھەزار پەنابەری کورد لەوڵاتانی ئەوروپا دەژین.

هەواڵی پەیوەندیدار