حکوومەتی ھەرێم: بەھیچ شێوەیەک لە گەڵ دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم دانین

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری نێوان حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سورە لەسەر ئەوەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم لە کاتی خۆیدا بەرێوەبچێت و بەھیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین دوابخرێت.
سەعید خالد وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری نێوان حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان بەkdp.info راگەیاند: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق وهڵامی نامەکەی ئێمەی داوهتەوە و داوای کردووە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم دوابخرێت، بەڵام ئێمە بەھیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەین و پێویستە لەو وادەی دیاریکراوە بەرێوە بچێت.
سەعد خالد گوتیشی: پێشتر کە حکوومەتی ھەرێم ئەو وادەی داناوە لەسەر پێشنیاری کۆمسیۆن بووە و ئەوان خۆیان دوایان کرد ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم لە گەڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوە بچێت.
خالد رونیشیکردەوە، رەنگە لە چەند رۆژی داھاتوو لەسەر ئەم بابەتە لە گەڵ کۆمسیۆن کۆببنەوە و بەفەرمی وهڵامیان بدەنەوە کە قبوڵ ناکەن ئەم ھەڵبژاردنە دوابخرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نامەیەکی ئاراستەی کۆمسۆن کرد بۆ ئەوەی لە30/4/2014ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم لە گەڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوە بچێت، بەڵام وهڵامی کۆمسیۆن بۆ ئەو نامەیە ئەوەیە کە دوابخرێت بۆ مانگی ئابی ساڵی داھاتوو.




