ده‌زگای خێرخوازی بارزانی خواردنی به‌یانیان به‌سه‌ر 450 خێزانی په‌ناخوازی كه‌مپی عه‌ربه‌تدابه‌ش كرد

له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانیدا له‌پێناو خزمه‌تكردنی په‌ناخوازانی رۆژئاوای كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ڕێگه‌ی ئۆفێسی كه‌مپه‌كانیه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك هاوكاری و یارمه‌تی خێزانه په‌ناخوازه‌كان ده‌دات، له هه‌ڵمه‌تێكی تردا خۆراكی به‌یانیانی به‌سه‌ر (450) خێزانی په‌ناخوازی كه‌مپی عه‌ربه‌ت دابه‌شكرد.
رۆژی 17/12 له هه‌ڵمه‌تێكدا له‌كامپی عه‌ربه‌ت، به‌بۆنه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی خواردنی به‌یانیانی به‌سه‌ر 450 خێزاندا دابه‌شكرد، خواردنه‌كانیش بریتیب بوون له (مره‌با، تحین، هێلكه، دۆشاوی خورما، په‌نیر، راشی)، هاوكات به‌رده‌وامیشه له دابه‌شكردنی پێداویستی دیكه‌ی په‌ناخوازان، به‌پێی پێویستی په‌ناخوازانی كه‌مپه‌كه.
له‌لایه‌كی دیكه له هه‌ڵمه‌تێكدا ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی عه‌ربه‌ت هه‌ستا به دابه‌شكردنی كه‌لوپه‌لی زستانه‌ی وه‌ك به‌تانی دۆشه‌ك به‌سه‌ر خێزانه‌كاندا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
