مه‌یسون ده‌مه‌لۆجی: كارنامه‌ی چاكسازی ته‌نها بۆ فیڕۆدانی كاته

مه‌یسون ده‌ملوجی گوته‌بێژ به‌ناوی فراكسیۆنی عێراقییه رایگه‌یاند كه بوونی حه‌فتا خاڵی چاكسازی له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا كارێكی باشه و روونیكرده‌وه كه داننان به‌م خاڵانه واته داننانه به ئه‌نجامدانی چاكسازی به‌وه‌ی كه‌م و كوری له پرۆسه‌ی سیاسیی‌دا هه‌ن .
ده‌ملوجی روونیكرده‌وه كه عێراقییه لایه‌نێك نابێت له‌و پرۆژه‌یه‌ی چاكسازی چونكه متمانه‌مان به راستگۆیی نیازه‌كان نییه ته‌نها بۆ كوشتنی كاته هه‌روه‌ك مه‌سه‌له‌ی سه‌د رۆژی حكومه‌ت كه بڕیار بوو له‌م ماوه‌یه‌دا كه‌م و كورییه‌كانی حكومه‌ت نه‌هێڵدرێت .
ده‌ملوجی راشیگه‌یاند كه فراكسیۆنی عێراقییه پێشوازی له هه‌ر شاندێك ده‌كات سه‌باره‌ت به چاكسازی به‌لام رازی نابێت له سه‌ر به‌ستنی كۆنگره بۆ جارێكی تر چونكه هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ته‌واوی ناوه‌رۆكی كارنامه‌ی هه‌ولێری یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌زانێت .




