لەماوەی دە ساڵدا 280 ڕۆژنامه‌وان له عێراق بوونه‌ته قوربانی

به‌غدا –KDP.info / دووسه‌د و هه‌شتا ڕۆژنامه‌وان له عێراق بوونه‌ته قوربانی ، به دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی کوژرانی نورس نه‌عیمی، ژنه ڕۆژنامه‌وانی عێراقی ئاماری هه‌واڵنێر و ڕۆژنامه‌وانانی قوربانی له عێراق گه‌یشته 280 که‌س. به‌پێی هه‌واڵی سایتی ئه‌حرار، ئاماری توندوتیژی دژی ڕۆژنامه‌وانان له عێراق له دوو مانگی ڕابردوودا به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادی کردووه. به‌پێی دوایین ئاماره‌کان له سه‌ره‌تای ساڵی 2003ی زایینی تا ئێستا 276 ڕۆژنامه‌وان له عێراق کوژراون و به ئه‌ژماردنی 4 ڕۆژنامه‌وانی کوژراو له هه‌رێمی کوردستان ئه‌و ئاماره ده‌گاته 280 که‌س. له ڕاپۆرتی ڕێکخراوه‌کانی پشتگری له ڕۆژنامه‌وانانی عێراقی، مووسڵ مه‌ترسیدارترین ناوچه‌ی عێراق بۆ ڕۆژنامه‌وانانه و به دوای ڕووخانی سه‌دام حسێن له‌و وڵاته تا ئێستا 48 ڕۆژنامه‌وان له مووسڵ کوژراون. نورس نه‌عیمی ته‌مه‌ن 19 ساڵان وه‌ک دوایین ڕۆژنامه‌وانی کوژراوی عێراقی نیوه‌کانی مانگی دیسێمبێری 2013 له به‌رانبه‌ر ماڵه‌که‌ی خۆی له مووسڵ بووه قوربانی.ئێوارەی دوێنی ئەسیل نوجیفی پاریزگاری موسڵ دەستگیرکردنی بکوژی رۆژنامەنووس نورسی نه‌عیمی لە ریگای ماڵپەری خۆی لە فەیسبووک ئاشکراکرد.




