بۆ یه‌كه‌م جار تابلۆی شاره‌وانی ئامه‌د به‌كوردی هه‌ڵواسرا

ئامه‌د- KDP.info/ به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی دانان و هه‌ڵواسینی تابلۆكان به زمانی كوردی و توركی له باكوری كوردستان ده‌ستی پێكرد و بۆ ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جار تابلۆی شاره‌وانی ئامه‌د هه‌ڵواسرا.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ته‌ره‌فی توركی: له‌سه‌ر فه‌رمانی عوسمان بایده‌میر سه‌رۆكی شاره‌وانی شاری ئامه‌د له باكوری كوردستان، له‌پاڵ زمانی توركی بۆ یه‌كه‌م جار ناوی ئامه‌د دانرایه‌وه كه پێشتر قه‌ده‌غه‌كرابوو.
هه‌روه‌ها به زمان و پیتی كوردی لاتینی كه هه‌ندێكیان ڕێگه‌ی پێنه‌ده‌درا ناوه‌كه نوسرا.
به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی له‌گه‌ڵ زمانی توركی كه پێشتر به ناوی دیاربه‌كر دانرابوو به زمانی كوردیش، ووشه‌كانی "شاره‌داریا باژارێ مه‌زن ئامه‌د" واته شاره‌وانی شاری ئامه‌د، هه‌ڵواسرا




