٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چوار پەرلەمانتاری بەدەپە مانیان لە خواردن گرت

سەرچاوە: KDP.info

توركیا - KDP.info/ لەبەر ئازاد نەكردنی پەرلەمانتارانی زیندانیكراوی كورد4 پەرلەمانتاری كوردی سەر بە پارتی دیموكراتی گەلان مانگرتن لە خواردنیان راگەیاند. دوای ئەوەی دادگای باڵای تاوانەكانی توركیا داواكاریی دادوەران لەسەر پێویست بوونی ئازادكردنی پێنج پەرلەمانتاری كوردی زیندانی كراوی پارتی ئاشتی و دیموكراسی رەتكردەوە. سەركردە و ئەندامانی ئەو پارتە كاردانەوەی توندیان بەم بڕیارەی دادگا نواند.

 لەلایەكی دیكەوە پارتی تازە دامەزراوی دیموكراتی گەلان لە كاردانەوە بەم بڕیارەی دادگە بەیاننامەیەكی دەركرد، بە پێی زاناری ناو راگەیاندنەكان لە بەیاننامەكەی پارتی دیموكراتی گەلاندا هاتووە: لە ناڕەزایی دەربڕین بە هەڵوێستی دووفاقی دەزگای دادی توركیا و ئازاد نەكردنی پێنج پەرلەمانتاری زیندانیكراوی پارتی ئاشتی و دیموكراسی، ڕۆژی سێشەممە هەریەكە لە ئۆرتۆغرۆل كۆركچو و سەباحەت تۆنجەل، هاوسەرۆكانی پارتەكەمان و هەروەها سێری سوورەیا ئۆندەر و لۆنت تۆزل پەرلەمانتارانی پارتەكەمان لە پەرلەمانی توركیا، مان لە خواردن دەگرن.هێشتاكە دەوڵەتی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا و دەزگای دادی ئەو وڵاتە هیچ كاردانەوەیەكیان لە بەرانبەر داخوازەكانی پارتی دیموكراتی گەلان و ئاشتی و دیموكراسی نەنواندووە. ئۆرتۆغرۆل كۆركچو، نوێنەری شاری مێرسین و سیاسەتوانێكی خاوەن پیشینەی چەپڕەوی توركیایە و هەروەها سێری سوورەیا ئۆندەر، سیاسەتوان و هونەرمەندێكی چەپڕەو و ئەندامێكی شاندی دیدار لەگەڵ ئۆجەلانە و وەكوو نوێنەری پارتی دیموكراتی گەلان لە شاری ئەستەنبۆڵ بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك شارەوانی ئەو شارە ڕەكابەری قەدیر تۆپ باش، نوێنەری پارتی داد و گەشە و مستەفا یاری گوڵ، نوێنەری پارتی كۆماریی گەل دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار