٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئۆپۆزسیۆنی سوریا: جەنگی ئازادکردنی دیمەشق دەستی پێ کرد

سەرچاوە: KDP.info

سەرکردەیەکی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دوێنی سێ شەممە رایگەیاند کەچەکدارەکانیان لەناو دیمەشقی پایتەختدا هێرشەکانیان چڕتر کردۆکەنەوە بۆ سەر شوێنە ئەمنیە هەستیارەکانی سوپای ئەسەد لەپێناو ئازاد کردنی دیمەشق بەشێوەیەکی یەکجارەکی لەکاتێکدا لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا شەرێکی خوێناوی ناو شاری دیمەشقی گرتۆتەوە.

عەقید قاسم سەعدەدین وتەبیژی سوپای سوریای ئازاد بە ئاژانسی رۆیتەرزی رایگەیاندووە کە ژمارەیەکی زۆری شۆرشگێرەکانیان لە زۆربەی شارەکانی سوریا روویان لەناو شاری دیمەشق کردووە.

ناوبراو بەڵێنی دا کەئەوان بەهیچ شێوەیەک پاشەکشە ناکەن تائەو کاتەی دیمەشق ئازاد دەکریت.

سەعددەدین ئەوەشی راگەیاند کەپرۆسەی ئازادکردنی شاری دیمەشقیان ناو ناوە  "گرکانی دیمەشق".

لە درێژەی قسەکانیدا ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کەئەوان دەمێکە ئامادەکاری بۆ ئەو هێرشەی سەر دیمەشق دەکەن بەجۆرێک نزیکەی 50 گروپی چەکداریان رەوانەی دیمەشق کردووە و هەر گروپێکیش 50 چەکدار دەگرێتە خۆی و ئامانجی سەرەکیشیان هێرش کردنە سەر بنکەکانی ئەمن و موخابەراتی سوریا دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار