٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان كۆبوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

توركیا - KDP.info/ رۆژی سێشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەسەر داوەتی فەرمی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆكوەزیرانی توركیا بۆ بەشداریكردن لە ڕێوڕەسمی ئایینیی یادی مەولانا جەلالەدینی رۆمی كە بە شەبی عەروس ناسراوە، گەیشتە شاری كۆنیا.لەوێ نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەییب ئەردۆغان كۆبوونەوە و جەختیان لە پێوەندییەكانی هەرێم و توركیا لە بوارەكانی سیاسی و ئابووری، بازرگانی و وزەدا كردەوە بە تایبەتیش پابەندی لە مەسەلەی هەماهەنگی و هاوكاریی وزە لە نێوان هەردوولادا . هەر لەو كۆبوونەوەیەدا كە هەر یەك لە وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داود ئۆغلۆ و وەزیری سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان دكتۆر ئاشتی هەورامی و گوتەبێژی حكوومەتی هەرێم سەفین دزەیی ئامادەی بوون، بارودۆخی ناوچەكە بە گشتی و ڕووداو و پێشهاتەكانی سووریا بە تایبەتی و كاریگەریی لەسەر وڵاتانی دەوروبەر و بە تایبەتی عێراق و هەرێم و توركیا خرایە بەرباس.هەروا رەوش و پێشهاتە ئەمنی و سیاسیەكانی عێراق و پرۆسەی سیاسی لە عێراق پەیوەندیەكانی هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لە سەر كرا.دوای كۆبوونەوەكەش سەرۆك وەزیرانی هەرێم و سەرۆك وەزیرانی توركیا لە رێوڕەسمی ساڵانەی ئایینیی یادی مەولانا جەلالەدینی ڕومی بەشدارییان كرد.

 

هەواڵی پەیوەندیدار