لە دوو رۆژدا لە سوودان زیاتر لە 400 كەس كوژراون

سودان - KDP.info/ لە شەڕی نێوان پاسەوانی كۆماریی كۆماری باشووری سودان كە دوو رۆژە بەردەوامە زیاتر لە 400 كەس كوژران.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی تەندروستی لە نەخۆشخانەی جوبای پایتەخت باشووری سودان رایگەیاند كە لە ماوەی دوو رۆژی شەڕی نێوان پاسەوانانی كۆماری و چەكداران دا زیاتر لە 400 كەس كوژراون كە ژماریەكیان خەڵكی سڤیلن و ژمارەیەكی دیكەش سەربازن.
لە جوبا شەڕی نێوان پاسەوانی كۆماری كە شەوی رابردوو دەستی پێكرد و تا بەیانی بەردەوام بوو. سەركۆمار سالڤا كیر مایاردیت رایگەیاند كەسانێك ویستویانە كودەتا بكەن، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و دەستگیر كراون.
دواتر لە وڵات رێوشوێنی ئەمنی توندكراوە و هاتوچۆ لە كاتژمێر شەشی ئێوارە تا شەشی بەیانی قەدەغە كراوە.
ئەمڕۆش لە هەندێ ناوچەی جوبا دەنگی تەقە بیستراوە، فرۆكەخانەی جوبایش تا كاتێكی نادیار داخراوە.




