٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکێتی مامۆستایان: ھەوڵدەدەین دابینکردنی دەرماڵەی پیشەیی بۆ مامۆستایان لە200ھەزار دینار کەمتر نەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرایکرد،مەبدەئیەن لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە رێککەوتووین کە ھەفتەی داھاتوو وۆرکشۆپێک سازبکەین لەبارەی چەند تەوەرێکی پەروەردەی، لەوانەش دابینکردنی دەرماڵەی پیشەیی بۆ مامۆستایان.

ئەحمەد گەرمیان جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ئێمە وەک یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەردانی وەزارەتی پەروەردەمان کرد و رێککەوتین کە ھەفتەی داھاتوو رۆژی چوارشەممە وۆرکشێۆپێک سازبکەین، لەبارەی چەند تەوەرێک لەوانەش دابین کردنی دەرماڵەیەکی پیشەیی بۆ مامۆستایان و ئەرک و مافی بەرێوبەرو قوتابخانە ئەھلییەکان.

ئەحمەد گەرمیانی گوتیشی: ئێمە وەکو یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەو وۆرکشۆپە پێشنیار ده‌کەین کە ئەو دەرماڵە پیشەییه‌ی بۆ مامۆستایان دابین دەکرێت  لە200ھەزار دینار کەمتر نەبێت.

گەرمیانی راشیگەیاند: ئەمە پرۆژەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانە و ھەوڵی جدیش دەدەن بۆئەوەی سەرکەوتووبن.

ئەمەش لەکاتێک دایە، پێشتر وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاندبوو، ئەم ھەفتەیە وۆرک شۆپێک لەبارەی دابینکردنی دەرماڵەیەکی پیشەیی بۆ مامۆستان سازدەکرێت و دەکرێتە پڕۆژەو پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار