تەقینەوەی دوو خانوو لەباشوری ڕۆژئاوای كەركووك

کهرکووک-KDP.info/ لەلایەن تیرۆرستانەوە شەوی ڕابردوو دوو خانوی ئەفسەرێك و پۆلیسێكیان تەقاندەوە .
سەرچاوەیەك لەپۆلیسی ناحیەی ڕیاز كەنەیوویست ناوەكەی بلاوبكرێتەوە ڕاگەیاند : شەوی ڕابردوو لەلایەن چەكدارانی نەناسراوهوە هەردوو خانوی ئەفسەرێك و پۆلیسێك لە گوندی عەلەوی سەربه ناحیەی ڕیاز بۆمڕێژیان كردووه و تەقاندیانەوە بەڵام خانوەكە ماڵێ تێدانەبووە نوێ بوون.
گووتیشی هەردوو خانووەكە یەكێكیان خانووی ئەفسەرێكە بەپلەی مقەدەم وخانووەكەی تریان خانووی پۆلیسێكە، لەوتەقینەوەیەدا زەرەری ماڵی لێكەوتۆتەوە زەرەری گیانی نەبووە دەستبەجێش هێزەكانی پۆلیس گهیشتنه شوێنی تەقینەوەكە




