توركیا..كوڕی سێ وەزیر لەسەر گەندەڵی دەسـتگیردەكات

توركیا - KDP.info/ دەزگاكانی ڕاگەیاند لە توركیا دەڵێن پـۆلیس لە ئیستەنبوڵ و ئانكەرە زیاتر لە 20 كەسیان دەسـتگیركردووە لە چوارچێوەی لێـكۆڵینەوەیەكی گەورە لەسەر گەندەڵی كە تیایدا سەنگی خراوەتە سەر فەرمانبەر و كاردارانی گەورە و ناسراوی وڵاتەكە.
دەڵێن لە نێو ئەوانەی دەسـتگیركراون دوو یاریدەدەر و كوڕی وەزیری ئابوری زافیر جاگلایان هەن لەگەڵ كوڕی وەزیری ناوخۆ موعەمەر گولەر و كوڕی وەزیری ژینگە و بیناسازی ئەردۆگان بەریقدار.
ئاژانسی ئانادۆلۆ بڵاویكردەوە كە لە لێـكۆڵینەوەكان سەنگی خراوەتە سەر كۆمپانیایەكی ئاوەدانكردنەوە لە ئیستەنبوڵ كە هی سەرمایەدار عەلی ئاغا ئۆغڵووە. ئاژانسەكە دەشڵێت لێـكۆڵینەوە لەگەڵ عەلی ئاغا كراوە و ئۆفیسەكانی كۆمپانیاكەشی پـشـكێنراون.
فەرمانڕەوای ئیستەنبوڵ پشـتڕاستی كردەوە پـۆلیس ئەو كارانەی كردبێت، بەڵام هیچ وردەكاری زیاتری نەدا.




