ژمارەیەک سه‌ربازی ئه‌مریكی گیانیان له‌ده‌ستدا

ئەفغانستان – KDP.info/ به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌رێك له باشوری ئه‌فغانستان، 6 سه‌ربازی ئه‌مریكی گیانیان له‌ده‌ستدا، هه‌رچه‌نده ناتۆ ڕه‌تی كرده‌وه كه كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه ده‌ستێكی ده‌ره‌كی له پشته‌وه بوبێت، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی خۆی. دوێنێ 17-12 (ناتۆ) كوژرانی شه‌ش سه‌ربازی ئه‌مریكی به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌رێكه‌وه له باشوری ئه‌فغانستان راگه‌یاند كه ئه‌مه‌ش به گه‌وره‌ترین ژماره‌ی كوشتنه كه له چه‌ند مانگی رابردوو تائێستا روویدابێت. به‌رپرسێكی ئه‌مریكی به ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه كه هه‌ر شه‌ش سه‌ربازه كوژراوه‌كه، ئه‌مریكی بوون و سه‌ر به سوپای (ئیساف) بوون كه له‌لایه‌ن ناتۆوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، به‌ڵام به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی رانه‌گه‌یاندووه كه ئایا له‌ڕووداوێكی كتوپڕدا دووچاری تێك‌شكان هاتووه، یاخود له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه تێكشكێنراوه، هه‌روه‌ك بزوتنه‌وه‌ی ناوبراو ئۆباڵی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆی خۆی و رایانگه‌یاندووه كه فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكییان له ویلایه‌تی (زابل) له باشوری ئه‌فغانستان خستۆته خواره‌وه. هاوکات ناتۆ له بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: به دواداچوون بۆ كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئه‌مه‌ریكییه‌كه به‌رده‌وامه، به‌ڵام به پێی راپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كان بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه له كاتی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌دا، هیچ نه‌یارێك له‌و ناوچه‌یه‌دا نه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا تا ئێستا ناو و ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكییانه له لایه‌ن ناتۆوه ئاشكرا نه‌كراوه.




