جبوری : به‌م نزیكانه ئه‌یاد عه‌لاوی و موقته‌داسه‌در له‌سه‌ر پرسی بانگیشت كردنی مالیكی بۆپه‌رله‌مان كۆده‌بنه‌وه

ئه‌ندامێكی لیستی عێراقیه ڕایگه‌یاند له‌سه‌ر پرسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی و بانگیشت كردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆكی لیستی عێراقیه‌و لیستی سه‌در به‌م نزیكانه كۆده‌بنه‌وه.
ئینتصار جبوری ئه‌ندامی لیستی عێراقیه به ئاژانسی "شبكه اخبار العراق"ی راگه‌یاند له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له‌سه‌ر پرسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی و بانگهێشت كردنی بۆئه‌نجومه‌نی نوینه‌ران ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی عێراقیه و موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی لیستی سه‌دری كۆده‌بنه‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی:" ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه گه‌یشتنه خالێكی هاوبه‌شه له نێوان سه‌رجه‌م لیسته‌كان بۆ ده‌رباز بوون له ته‌نگژه‌ی سیاسی ئێستای عێراق ".




