٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سه‌رۆك بارزانی: ئاڵاكەمان بەهایەكی هاوبەشە و هێمای یەكدەنگیی گەلی كوردستانە

سەرچاوە: KDP.info

به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی ئاڵای كوردستان له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:  

لە ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان، ئاڵاكەمان بەهایەكی هاوبەشە و هێمای یەكدەنگیی گەلی كوردستانە، پێویستە كار بە پەیامی ئاڵا جوانەكەی كوردستان بكەین، كە بریتییە لە ئاشتیخوازی و خەبات و هیواو ئاوەدانی، ئەركی سەرشانی هەموو لایەكمانە ئاڵاكەمان بپارێزین و ڕێزی لێ بگرین.
ڕۆژی ئاڵا لە هەموو گەلی كوردستان پیرۆز بێت.

مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

2013-12-17

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار