پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە لیژنەی سەرپەرشتیارو ناوبژیوانانی پاڵەوانێتی نێو دەوڵەتی كوردستان بۆ شەترەنج دەكات

هەولێر-KDP.info/ لە بەردەوامیی كارو چالاكییەكانی دووەمین ڤیستیڤالی شەترەنجی نێو دەولەتیی كوردستان كە بەبەشداریی 72یاریزان لە 22ولات، لەلایەن یەكێتی شەترەنجی كوردستان و یانەی شەترەنجی خانزادو پەیمانگەی شەترەنجی كاپاپلانكا لە رۆژانی 12 بۆ 19ی ئەم مانگە لە هۆلی سەعد عەبدوڵلا لەهەولێری پایتەخت ساز دەكرێت، ئەمرۆ دەستەی سەرپەرشتیار و ناوبژیوانانی ئەو ڤیستیڤالە لە دیوانی پارێزگای هەولێر لەلایەن نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر پێشوازیكران .
لەدیدارەكەدا ستایشی رێكخستن و بەرێوەچوونی كارو چالاكییەكانی ئەو ڤیستیڤالە گرنگە لەهەولێری پایتەخت كراو بە پالەوانێتییەكی سەركەوتوو وەسفكرا، هەروەها ستایشی ئەو پشتەوانی و بایەخدانەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ وەرزش و ئەو پێشوەچوونەی رەوشی ئاوەدانی و گەشەپێدانی هەولێری پایتەخت و ناساندنی وەكو پایتەختی گەشتیاری عەرەب بۆ سالی 2014 كرا و، هیوایان خواست نموونەی ئەو پالەوانێتییە نێو دەولەتییانە زیاتر بكرێن بۆ ناساندنی پتری پێگەو سەنگی ئەزموونی هەرێمی كوردستان بە دونیاو تێكەلاوبوونی پتری یاریزانانی كوردستان لەگەل یاریزانانی دونیاو زیاتركردنی دەرفەتی هەلكەوتن و وەدەستهێنانی نازناوو پالەوانێتییە نێو دەولەتییەكان .




