پەرلەمانتارێکی کورد: درهنگ پەسەندکردنی بودجە گرفت بۆ کۆمسیۆن دروست دەکات

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت: ئەگەر پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق دوابکەوێت، رەنگە گرفت بۆ کۆمسیۆن دروست بکات.
ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: تاوەکو ئێستا بودجە نەگیشتۆتە پەرلەمان تاوەکو باس لەوەبکرێت پەسەندکردنی دوادەکەوێت یاخود زوو پەسەند دەکرێت، بۆیە تاوەکو نەگاتە پەرلەمان ناتوانین باس لەوە بکەین دەبێتە ھۆی دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: راستە ئەگەر بودجە درهنگ پەسەندبکرێت رەنگە گرفت بۆ کۆمسیۆن دروست بکات، چونکە ئهو پارەی بۆ ھەڵبژاردنەکان خەرج دەکرێت لەو بودجە دەبێت کە لەپەرلەمان پەسەند دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە کەی دەگاتە پەرلەمان و چ کاتێک پەسەند دەکرێت.
سەبارەت بەدەنگۆی تێپەراندنی بودجە بەبێ کورد ئەبوبەرکر گوتی: ئەمە دوورە لە راستی و موزایەدەی سیاسییە، چونکە بودجە بەدەست ئێمە نەگیشتووە و تاوەکو بزانین کێشەکانی چین و کورد چ تێبینییەکی لەسەری ھەیە، بۆیە تاوەکو نەگاتە پەرلەمان ناتوانرێ ھیچ رێکكەوتنێکی لەبارەوە بکرێت.
ئەمەش لەکاتێک دایە دەنگۆی ئەوە بڵاو بۆتەوە، کە رێکكەوتنێک لە نێوان لایەنەکان کراوە بۆ ئەوە بودجە تێپەرێندرێت بە بێ کورد.




