٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

KDP.infoناوی ئەندامانی شاندی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد بۆ کۆنگرەی جنێف دوو بڵاو دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

رۆژ ئاوای کوردستان-تایبەت بە KDP.info/ ئەندامێکی  ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لەسوریا ئاشکرایکرد، ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا کۆبووە و تێدا شاندێکی دیاریکرد بۆ بەشداریکردن لەکۆنگرەی جنێف دوو.

د.کاوە ئازیزی ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لەسوریا بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لەسوریا کۆبووە و تێدا شاندێکی پێنج کەسی پێکھێنا بۆ بەشداریکردن لەکۆنگرەی جنێف دوو کە بڕیارە لەکانوونی دووەمی ساڵی داھاتوو سازبکرێت.

د.کاوە ئازیزی گوتیشی: ئەندامەکانی ئەو شاندە بریتین لە حەمید دەروێش وعەبدولباست سەیدا و ئیبراھیم برۆ و مستەفا سلیۆ و کامیران حەجی عەبدۆ .

ئازیزی رونیشیکردەوە، حەمید دەروێش سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات بۆ بەشداریکردن لەکۆنگرەی جنێف دوو.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد راشیگەیاند: گفتوگۆ لە گەڵ پەیدە بەردەوامە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگیشتۆنەتە ھیچ رێکكەوتنێک و ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر لایەنێک ئامادەی چارەسەرکردنی کێشەکان نەبێت دیارە کە پلانێکی لەبەردەست دایە دژی گەلی کورد.

هەواڵی پەیوەندیدار