له‌رۆژی ئاڵادا سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر ئاڵای كوردستان به‌سه‌ر شوفێران و هاووڵاتیان دابه‌شده‌كات

هه‌ولێر- تایبه‌ت به KDP.info/ رێکخراوى گروپى ئاڵا بەهەماهەنگى وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان لە سەر قەلاى هەولێر رێورەسمێکى شایستەى بۆ بەرزکردنەوەى گەورەترین ئاڵاى کوردستانى لەپایتەخت بەرێوە بردله‌و رێوره‌سمه‌دا چه‌ندین فه‌رمانگه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی رۆشنبیر‌و كه‌سایه‌تی و توێژه جیاجیاكان له شاری هه‌ولێر به‌شدارییان كرد.
له درێژه‌ی رێوره‌سمه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له‌نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێرو تارق جه‌وهه‌ر راوێژكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد شڤان په‌روه‌ر و سه‌رۆكی رێکخراوى گروپى ئاڵا وتاریان پێشكه‌ش كرد.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به KDP.info،عه‌لی ره‌شید خۆشناو سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر گوتی: له یادی رۆژی ئاڵا كه هێمایه بۆ ئه‌وه‌ی ماڵی كورد له ژێر ئه‌و په‌رچه‌مه یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك وتار بن، وه‌ك ئاشكرایه ئاڵای كوردستان رووبارێك له خوێنی شه‌هیدانی بۆ رژاوه تا گه‌یشتۆته ئه‌مرۆ، ئه‌مرۆش له رۆژێكی مێژوویی‌دا یادی ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و ئاڵایه گوزارشت له ته‌واوی ده‌نگ و ره‌نگه‌كانی كوردستان ده‌كات، بۆیه ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر بریارماندا له‌و رۆژه هه‌ڵسین به دابه‌شكردنی ئاڵای كوردستان به‌سه‌ر شوفێران و جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست و میوانه بیانیه‌كانی هه‌ولێر.




