سیمبۆڵەكانی كۆمۆنیستی و سۆڤیەتی پێشوو لە ئۆكرانیا شكێندران

ئۆكرانیا - KDP.info/ خۆپێشاندان و ئاڵۆزییەكان لە ئۆكرانیا بەردەوامی هەیە و لە پایتەختی ئەو وڵاتە سیمبوڵەكانی كۆمۆنیستی و سۆڤێتی پێشوو دەشێوێنرێن.
لە درێژەی خۆپێشاندان و ئاڵۆزییەكان لە وڵاتی ئۆكرانیا بە تایبەت كیێڤی پایتەخت خۆپیشاندەران سیمبول و دروشمەكانی یەكێتیی سۆڤێت و كۆمۆنیستیان لەو وڵاتەدا تێكشكاند .
رۆژی دووشەممە سیمبوڵی ئەستێرەی سوور كە لە بەردەم تەلاری شارەوانیی كیێڤ لە ساڵی 1950 دانرا بوو، بە دەستی خۆپێشاندەران شكێنرا و هەروەها هەفتەی پێشووتریش خۆپێشاندەران پەیكەری لینینیان لەو شارەدا شكاند.
جێی باسە ماوەی زیاتر لە مانگێكە خۆپێشاندانەكانی هاووڵاتیانی ئۆكرانیا لە دژی سەرۆكی وڵات درێژەی هەیە و لە كاردانەوەیەكیشدا یەكێتی ئەورووپا پەیوەندیی و هاوكارییە ئابوورییەكانی لەگەڵ ئەو وڵاتە پچڕاند.




