٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بە یەك سك 10 منداڵی دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هندستان - KDP.info/ درەنگانی شەوی رابردوو ژنێكی تەمەن 28 ساڵ لەناوچەی ساتنا-ی سەربە ویلایەتی مادیا برادیش لەناوەڕاستی هندستان، بە سكێك 10 منداڵی بوو بەڵام نەتوانرا ژیانی هیچ یەكێك لەو منداڵانە رزگاربكرێت.

بەو ژمارەیە، ئەو ژنە سەرجەم ریكۆردەكانی پێشوتری لە هندستان شكاندو لەسەر ئاستی جیهانیش پلەی دووەمی گرت چونكە پێشترو لەساڵی 1971 ژنێكی تەمەن 35 ساڵ لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بە سكێك 15 كۆرپەی ببوو.

ئەو ژنە هندییە كە ناوی ئانجو كوشواها-یەو دانیشتوی گوندێكی سەربە قەزای ساتنایە ئێوارەی یەكشەممە پاش ئەوەی هەست بە ژانی منداڵبون دەكات، رەوانەی نەخۆشخانەیەكی قەزای رێوا دەكرێت كە 125 كیلۆمەتر لەگوندەكەی دوورە.

لەناوەڕاستی رێگەدا ژنەكە كە سكی 12 حەفتە بووە، نۆ كۆرپەی دەبێت و كۆرپەی 10یەمیشی لەهۆڵی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەكە دەبێت.

ئەو ژنە لەدەوروبەری سەعات 11ی شەو بەكاتی خۆجێیی هاوڕێ لەگەڵ مێردەكەیدا كە نۆ كۆرپەكەی ئاڵاندووە لەپارچەیەك جلوبەرگ، گەیشتووەتە نەخۆشخانەو منداڵی دەیەمیشی لەنزیكەی سەعات 12:31 نیوەشەو بووە.

پزیشكان دەڵێن لەپێناو پاراستنی ژیان و تەندروستیی ئەو ژنانەی زیاتر لەكۆرپەیەك لەسكیاندایە بە تایبەت ئەوانەی ژمارەی كۆرپەكانیان لە سێ كۆرپە زیاترەو خودی كۆرپەكان، باشتروایە چارسەر وەربگرن بۆ كەمكردنەوەی ژمارەكان بۆ تەنها سێ كۆرپە.

هەواڵی پەیوەندیدار