تەلار فایەق: ٢٦ هێڵی ئاسمانیمان هەیە

ههولێر- KDP.info/ بەرێوەبەری فرۆكەخانەی نێوەدەوڵەتی هەولێر لە دیمانەیەكدا كە لە رۆژنامەی پرس بڵاوبووەتەوە باس لە كۆمەڵێك تەوهر دەكات كە پەیوەندی بە فرۆكەخانەوە هەیە، باسیش لە ئیش و كارو چالاكییەكانی فرۆكەخانەكی دەكات و دەڵێت: لەسەرەتای ئەمساڵدا خەڵاتی باشترین فڕۆکەخانەمان لەهەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەرگرت.
تەلار فایەق بەرێوەبەری فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هەر لەو چاوپێكەوتنەدا باس لەوە دەكات كە یەكەم فرۆكەخانەنن لە عێراقدا كە بوونەتە ئەندام لە ئەنجوومەنی فرۆكەخانە نێودەوڵەتییەكان، هەروەها دەڵێت " 26 هێڵی ئاسمانییمان هەیە و لە ئێستادا سەفەر كردن بۆ 15 وڵات هەیە، ئەوانی دیكەیش بە سیستەمی كۆنێكشنە




