٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە موسڵ 10ئەندامی یەک خیزان دەکوژرێن

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ- تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ لە ناوەڕاستی پارێزگای موسڵ 10ئەندامی یەک خێزان لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو دەکوژرێن.

لەمبارەیەوە سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ لە ناوەراستی شاری موسڵ چەند چەکدارێکی نەناسراو ھەڵیان کوتاوەتە سەرماڵێک کە لە10کەس پێکھاتووە ھەموویان کوشتووە.

سەعید مەموزینی گوتیشی: ئەو خێزانە سونە مەزھەبن و لەدایک وباوک و ھەشت منداڵ پێکھاتووە. مەموزینی راشیگەیاند: تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادوەری کراون و تائێسته‌ش ھۆکاری کوشتنیان نەزانراوە، بەڵام ھێزەکانی پۆلیس لێکۆلینەوەیان لە رووداوەکە دەست پێکردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژانە خەڵکی بێ تاوان لە موسڵ دەکوژرێن، ئەمەش ئەوە رووندەکاتەوە کە ھێزە ئەمنییەکان لاوازن و توانای پاراستنی سەروماڵی ھاووڵاتیانیان نییە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار