٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەژێر ناوی بەرەی توركمانی كەركووك لیستێکی تورکمانی پێکهێنرا

سەرچاوە: KDP.info

کەرکوک -KDP.info/  لەژێر ناوی بەرەی توركمانی كەركووك، حزب ‌و لایەنە توركمانییەكانی سنوری پارێزگای كەركووك لیستێكی هاوبەشیان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئایندەی عیراق راگەیاند. لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەرۆكی بەرەی توركمانی ئەرشەد ساڵحی رایگەیاند: لەكۆبونەوەیەكی بەرفراواندا لایەنە توركمانییەكان هاوڕابوون لەسەر بەشداریكردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە كەركووك بە لیستێكی یەكگرتوو لەژێر ناوی (بەرەی توركمانی كەركوك) ‌و ئەم ناوەش نوێنەرایەتی خواستەكانی دەنگدەرانی توركمانی دەكات لە كەركووك.

 سەرۆكی بەرەی توركمانی ئاشكراشیكرد، لایەنە بەشداربووەكان لە لیستەكەدا بریتین لە دە پارتی تورکمانی لە کەرکوک و دروستبوونی لیستەكە دوای زنجیرەیەك كۆبوونەوە هاتووە كە لایەنە توركمانییەكان سازیانكردووە بەمەبەستی بەهێزكردنی گیانی برایەتی لەم قۆناغە هەستیارەدا. ساڵحی داواشی لە دەنگدەرانی توركمانی كرد بەشدارییەكی بەرفراوان بكەن بۆ زامنكردنی مافە نەتەوەییە رەواكان ‌و تەواوكردنی خەباتی لەژێر چەتری پەرلەمانی عێراقدا بۆ بەدیهێنانی ئەو مافانەی گەلی توركمان كە دەستوری عێراق باسی لێوەكراوە. ئێسته‌ وادەی وەرگرتنی ناوی لیست ‌و هاوپەیمانێتییەكان لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە كۆتایی پێهاتووە ‌و لیستی (بەرەی توركمانی كەركووك) بەر لە تەواوبوونی وادەكە ناوەكەی تۆماركراوە، بەڵام راگەیاندنی لیستەكە دواخرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار