ئامەد: چوار په‌رله‌مانتاری کوردمانیان لە خواردن گرت

تورکیا -KDP.info / له‌به‌ر ئازاد نه‌کردنی په‌رله‌مانتارانی زیندانیکراوی کورد چوار په‌رله‌مانتاری کوردی سه‌ر به پارتی دیموکراتی گه‌لان مانگرتن له خواردنیان راگه‌یاند. دوای ئه‌وه‌ی دادگای باڵای تاوانه قورسه‌کانی تورکیا داواکاریی دادوه‌ران له‌سه‌ر پێویست بوونی ئازادکردنی پێنج په‌رله‌مانتاری کوردی زیندانی کراوی پارتی ئاشتی و دیموکراسی ره‌تکرده‌وه. سه‌رکرده و ئه‌ندامانی ئه‌و پارته کاردانه‌وه‌ی توندیان به‌م بڕیاره‌ی دادگه نواند.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه پارتی تازه دامه‌زراوی دیموکراتی گه‌لان له کاردانه‌وه به‌م بڕیاره‌ی دادگه به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌رکرد، به پێی زاناری ناو راگه‌یاندنه‌کان له به‌یاننامه‌که‌ی پارتی دیموکراتی گه‌لاندا هاتووه: له ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به هه‌ڵوێستی دووفاقی ده‌زگای دادی تورکیا و ئازاد نه‌کردنی پێنج په‌رله‌مانتاری زیندانیکراوی پارتی ئاشتی و دیموکراسی، ڕۆژی سێشه‌ممه هەریەکە لە ئۆرتۆغرۆل کۆرکچو و سه‌باحه‌ت تۆنجه‌ل، هاوسه‌رۆکانی پارته‌که‌مان و هه‌روه‌ها سێری سووره‌یا ئۆنده‌ر و لۆنت تۆزل په‌رله‌مانتارانی پارته‌که‌مان له په‌رله‌مانی تورکیا، مان له خواردن ده‌گرن.هێشتاکه ده‌وڵه‌تی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا و ده‌زگای دادی ئه‌و وڵاته هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کیان له به‌رانبه‌ر داخوازه‌کانی پارتی دیموکراتی گه‌لان و ئاشتی و دیموکراسی نه‌نواندووه. ئۆرتۆغرۆل کۆرکچو، نوێنه‌ری شاری مێرسین و سیاسه‌توانێکی خاوه‌ن پیشینه‌ی چه‌پڕه‌وی تورکیایه و هه‌روه‌ها سێری سووره‌یا ئۆنده‌ر، سیاسه‌توان و هونه‌رمه‌ندێکی چه‌پڕه‌و و ئه‌ندامێکی شاندی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لانه و وه‌کوو نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی گه‌لان له شاری ئه‌سته‌نبۆڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆک شاره‌وانی ئه‌و شاره ڕه‌کابه‌ری قه‌دیر تۆپ باش، نوێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه و مسته‌فا یاری گوڵ، نوێنه‌ری پارتی کۆماریی گه‌ل ده‌کات.




