وەزارەتی دارایی: ھیچ بڕیارێک بۆ راگرتنی پێشینەکان نییه

ھەولێر- تایبەت بەkdp.info/ وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، پێدانی پێشینەکان بە ھاووڵاتیان بەردەوامە و تاوەکو ئێستهش ھیچ باسێک بۆ راگرتنی نییه.
دلێر تارق وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: تاوەکو ئێسته لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھیچ بڕیارێک بۆ راگرتنی پێشینەکان نەدراوە و پێدانی پێشینەکانیش لە سەرجەم بانکەکانی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە .
دلێر تارق گوتیشی: ھەر بڕیارێکی نوێش دەربچێت ئێمە ھاووڵاتیان و فەرمانبەرانی لێ ئاگادار دهکەینەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە ھەموو کۆتای ساڵێک بەھۆی حیساباتی کۆتایی پێشینەکان رادەگیرێن وتاوەکو پڕۆژە یاسای بودجە پەسەند نەکرێت دەست پێناکەنەوە.




