سه‌رۆكی كوردستان بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو (جه‌عفه‌ر لاوه‌رانی) كرد

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانی) بۆ كۆچی دوایی (جه‌عفه‌ر لاوه‌رانی)، بروسكه‌یه‌كی سه‌رخۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو كرد ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤانه‌وه، خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی خوالێخۆشبوو جه‌عفه‌ر لاوه‌رانی، سڵاوی خواتان لێبێت. به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ری ناسراو و دڵسۆزی گه‌له‌كه‌مان خوالێخۆشبوو جه‌عفه‌ر لاوه‌رانی-م پێگه‌یشت و زۆر دڵته‌نگی كردم.
كۆچكردوو پێشمه‌رگه و كادرێكی سه‌ربازیی دیاری هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان بوو، بۆ هێنانه‌دی ئاواته‌كانی گه‌لی كوردستان هه‌میشه گیان له‌سه‌ر ده‌ست بوو، له‌و پێناوه‌شدا چه‌ندین جار بریندار بووه و گیانی كه‌وتۆته مه‌ترسییه‌وه وه‌كو ڕێزلێنانێكیش بۆ ئه‌و هه‌موو خه‌بات و تێكۆشانه‌ی میدالیای بارزانیی نه‌مری پێ به‌خشرا.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی ئه‌و خه‌باتگێڕه نه‌مره ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌متانم.
له‌خوای گه‌وره داواكارم گیانی پاكی ئه‌و قاره‌مانه به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و دڵنیایی و ئۆخره‌یش به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ. انا لله وانا الیه را‌جعون
مه‌سعوود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
3/5/2012




