٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی سەردانی توركیا دەكات و لەگەڵ ئەردۆغان كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- تایبه‌ت به‌  KDP.info/  وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داود ئۆغڵو رایگەیاند كە ئەمڕۆ سێشەممە بە مەبەستی بەشداریكردن لە رێوەڕەسمی تایبەتی مەولانا،  سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی سەردانی توركیا دەكات.

ئەحمەد داود ئۆغڵو ئاماژەی بەوە كرد دوای كۆتایی هاتنی ئەو رێوەڕەسمی سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكات و لە كۆبوونەوەیەكدا باسی چەندین پرسی تایبەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەر دوولا، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان و بارودۆخی ناوچەكە گفتوگۆیان لە مەڕ دەكرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار