٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پلاتفۆرمی ئابانت داوای هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی ئەوقافی توركیا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بولو-KDP.info/  پلاتفۆرمی ئابانت كە گەورەترین پلاتفۆرمی سەر بە گروپی فەتحوڵلا گولەنە، بۆ ماوەی سێ رۆژ لە پاركی سرۆشتی ئابانت لە پارێزگای بولو بۆ گفتوگۆ كردن لە سەر پرسی عەلەوییەكانی توركیا كۆ بوویەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە پلاتفۆرمی ئابانت كۆتایی بە كۆبوونەوە سێ رۆژییەكەی خۆی لە بارەی گفتوگۆ كردن لە سەر پرسی عەلەوییان هێنا. لە راگەینراوی كۆتایی ئەو كۆبوونەوەیەدا ئاماژە بەوە كراوە كە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی توركیادا جیاوازی لە نێوان پێكهاتە ئاینییەكاندا دەكرێ.

لە بەشێكی دیكەی ئەو راگەینراوەدا ئاماژە بەوە كراوە كە بۆ نەهێشتنی جیاوازی لە نێوان پێكهاتە ئاینییەكانی توركیا و بۆ بەرقەرار كردنی ئاشتی كۆمەڵایەتی و بەرەو دان بە بواری كۆمەڵایەتی توركیا پێویستە وەزارەتی كاروباری ئاینی توركیا هەڵبوەشێنرێتەوە و لە شوێنیدا ناوەندێكی دیكە دابمەزرێ كە تێیادا بەبێ جیاوازی نوێنەری هەموو پێكهاتە ئاینییەكانی توركیا تێیادا جێ بگرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار