گروپی گولەن كاریگەرییەكی زۆریان لە سەر هەڵبژاردنەكانی توركیا دهبێت
ئەستەنبۆل-KDP.info/ نووسەر و روشنبیری توركیا محەمەد سانری لە بارەی بارودۆخی توركیا و ناكۆكییەكانی نێوان پارتی دادو گەشەپێدان و گروپی فەتحوڵلا گولەن كە بە گورپی خزمەت ناسراوە رایگەیاندووە كە ناكۆكییەكانی نێوان ئەو دوو لایەنە كاریگەرییەكی یەكار زۆری دەبێ لە سەر هەڵبژاردنەكانی توركیا.
محەمەد سانری لە لێدوانێكی تایبەتیدا بۆ دەنگی ئەمهریكا رایگەیاندووە كە گروپی گولەن لە توركیا بە ئەوەندەی پارتییەكی سیاسی خاوەن دەسەڵات و پێگەی سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتییە و كاریگەرییەكی زۆری لە سەر بارودۆخ و سیاسەتی توركیادا هەیە. بۆیە ناكۆكی نێوان ئاكەپە و گروپهکه كاریگەریی دەكاتە سەر هەڵبژاردنەكانی ساڵی داهاتووی توركیا.
ئەگەر ئەو ناكۆكییانە بەوجۆرە درێژەیان هەبێت گروپی گولەن پشتگیری لە ئاكەپە ناكەن و بەوجۆرە ئاكەپە بەشێكی زۆری دەنگەكانی لە دەست دەدا. لە هەر سێ هەڵبژاردنی توركیا ( شارەوانی، پەرلەمان و سەرۆكۆماری) گروپی گولەن دەتوانێت دەنگ بە ئاكەپە نەدا و دەنگ نەدانی گروپ بە ئاكەپە بە مانای لاوازبوونی بەرچاوی ئاكەپەیە.




